ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 21/11/2021 به‌شێك له قوتابیانی كۆلێژی زانستی به گه‌شتێكی زانستی سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه پێشوازیان لێ‌كرد. گه‌شته‌كه به هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌شی سیسته‌می سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی له‌گه‌ل لیژنه‌ی قوتابیانی كۆلێژ.
گه‌شته‌كه بۆ قوتابیانی قۆناغی چواره‌می به‌شی زانسته سیاسییه‌كان رێكخرابوو كه به‌شێكی زۆری ئه‌و وانانه‌ی له‌میانه‌ی ئه‌م چوار ساڵه خوێندوویانه په‌یوه‌ست بووه به سیسته‌می سیاسی و دامه‌زراوه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه په‌رله‌مان.
له‌سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌دا قوتابیان سه‌ردانی په‌رتوكخانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و ئاشنا بوون به به‌شێكی زۆری یاسا و پرۆتۆكۆله‌كانی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها چاویان كه‌وت به‌ژماره‌یه‌كی بێشووماری سه‌رچاوه‌ی هه‌مه‌ره‌نگ و ده‌گمه‌ن.
پاشان له‌لایه‌ن به‌رێز (دكتۆر بریار شێركۆ بابان – به‌رپرسی پرۆتۆكۆل و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان) له هۆڵی دانیشتنه فه‌رمییه‌كان ئاشنا كران به پێكهاته‌و چۆنیه‌تی كاركردنی په‌رله‌مان به گشتی و ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان به تایبه‌تی. دواتر به‌درێژی گرنگی په‌رله‌مانی له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه‌و قوتابیان به گفتوگۆ‌و پرسیار ئه‌م به‌شه‌ی گه‌شته‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی گه‌شته‌كه‌دا قوتابیان سه‌ردانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانیان كرد و له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكخرا بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێبیستی رای قوتابیان بن و له كێشه‌كانیان بكۆڵنه‌وه. قوتابیانیش له‌رێگه‌ی چه‌ند پرسیارێكه‌وه زیاترئاشنابوون به كاری فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كان.
له‌دوا به‌شی گه‌شته‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رێز (هێمن هه‌ورامی) پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ‌كردن و چه‌ند گفتوگۆیه‌كی سودبه‌خشی ئه‌نجامدا. پاشان به‌م بۆنه‌یه‌وه زیاتر له چوارسه‌د و په‌نجا كتێبی له كتێبخانه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی به‌خشییه كتێبخانه‌ی كۆلێژ.
شایه‌نی ئاماژه‌پێدانه ئه‌م گه‌شته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لیژنه‌ی قوتابیان و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مامۆستایان (م.هۆگر ئیبراهیم) و (م.دڵخواز رشید) ئه‌نجامدرا.