لیژنەی نوێنەرایەتی یەکێتی قوتابیان لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانیدا ئەمڕۆ لە ڕێکەوتی ٢٦/٢/٢٠٢٠ بە سەرپەرشتی بەڕێز (م.شاخەوان محمد) یاریدەدەری ڕاگر و (محمد کمال) بەرپرسی لیژنە هەڵسا بە ڕێکخستنی گەشتێکی زانستی بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ قوتابیانی قۆناغی چوار، سەرەتا سەردانی کتێبخانەی پەرلەمان کرا بۆ زیاتر ئاشنابوون بە کارو باریان دواتر لە لایەن بەڕێز (د.ڕێبوار بابکەی) ئەندام پەرلەمانی کوردستان و سەروکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە قوتابیان کرا و زانیاری زیاتر بە قوتابیان درا سەبارەت بە کارو چاڵاکی پەرلەمان لە لایەن بەڕێزیانەوە.
دواتر بە پێشنیار و پرسیار کردن لە لایەن قوتابیانەوە کوتای بە دیدارەکە هێنرا.
بە ناوی ستافی لیژنەی نوێنەرایەتی یەکێتی قوتابیان و ڕاگرایەتی کۆلێژەکەمان زۆر سۆپاسی بەڕێزیان دەکەین بۆ پێشوازیە گەرمەکەیان و خەمخوری بەڕێزیان بۆ قوتابیانی کۆلێژەکەمان، هیواخوازین هەمیشە سەرکەتوو و سەرفراز بن.





