گه‌نج و ئینتیمای نیشتمانی له پانێڵێكی قوتابیانی زانسته سیاسییه‌كاندا
به ئاماده‌بوونی راگری كۆلێژ (پ.ی.د.ئه‌سوه‌د قادر) و یاریده‌ده‌ری راگر (پ.د.سه‌ردار قادر) و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان، پۆلێك له قوتابیانی به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی هه‌ڵسان به سازكردنی پانێلێك له‌ژێر ناونیشانی (گه‌نج و ئینتیمای نیشتمانی).
پانێلی گه‌نج و ئینتیمای نیشتمانی كه له‌دوو دانیشتن پێكاهاتبوو، چه‌ند ته‌وه‌رێكی جیاوازی له خۆی گرتبوو كه له‌لایه‌ن قوتابیانی به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتییه‌وه پێشكه‌ش كرا.
له دانیشتنی یه‌كه‌مدا له ژێر ناونیشانی هۆكاره‌كانی لاوازی ئینتیمای نیشتمانی، قوتابی سومه‌یه عومه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی به‌رێوه‌برد، كه تێیدا سێ قوتابی له سێ ره‌هه‌ندی جیاوازه‌وه بابه‌ته‌كانیان خسته‌روو. قوتابی مسته‌فا مه‌قصود باسی له هۆكاره سیاسییه‌كان كرد، پاشان فه‌ره‌یدون دلشاد تیشكی خسته سه‌ر هۆكاره ئابووری و كارگێرییه‌كانی لاوازبوونی ئینتیمای نیشتمانی، له كۆتایی ئه‌و دانیشتنه‌شدا قوتابی شه‌ڤین محمد باسی له هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد.
له دانیشتنی دووه‌مدا قوتابی داهێن زرار وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری دانیشتن، تێیدا سێ دیدگای جیاواز بۆ لێكه‌وته‌و كاریگه‌ریییه‌كانی لاوازی ئینتیمای نیشتمانی خرانه‌روو. سه‌ره‌تا كه‌نار جه‌میل تیشكی خسته سه‌ر كاریگه‌ری لاوازی ئینتیمای نیشتمانی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی. پاشان دانا لوقمان باسی له‌كاریگه‌ری لاوازی ئینتیما كرد له‌سه‌ر متمانه‌ی سیاسی، له كۆتایی ئه‌و دانیشتنه‌شدا سه‌ركار سه‌ردار باسی له په‌رسیاره‌تی تاك و كۆچی گه‌نجان كرد.
شایه‌نی باسه وه‌ك به‌شێك له پانێلی گه‌نج و ئینتیمای نیشتمانی، تیمی رێكخه‌ر هه‌ڵسابوون به ئه‌نجامدانی راپرسییه‌ك له‌نێوان گه‌نجان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی، دوای گه‌رانه‌وه‌ی 242 فۆرم بۆ راپرسییه‌كه، ئه‌نجامه‌كان خرانه‌روو له‌گه‌ڵ خستنه‌رووی چه‌ند راسپارده‌یه‌ك وه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ پرسه‌كه. (له‌ماوه‌ی داهاتوودا وا بریاره ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌و راسپارده‌كان به نامیلكه‌یه‌ك بخرێته‌روو).
له كۆتایی پانێله‌كه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر به‌شداربووانی پانێله‌كه دابه‌شكرا.






