ھەواڵ
ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی ڕێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢١ لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان/ھەولێر بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژبەڕێز پ.ی.د. اسود قادر احمد و سەرۆک بەشەکانی کۆلێژ و مامۆستایان و قوتابیان، پێشانگایەک کرایەوە لە لایەن قوتابی (احمد حمید سامی). کە پێک ھاتبوو لە نمایشکردنی گەردوونی زەوی بە ئاڵای ٢٨٨ وڵات لە ناویشیان ئاڵای پیرۆزی کوردستان. و نمایشکردنی نەخشەیجیھان لە ژێر ناوی IR-Diplomacy. ھەروەھا نەخشاندنی ناوی بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و دیپلۆماسی بە شێوەی رەنگاو رەگ.




