یادکردنەوەی ڕۆژی ئاڵا
ڕۆژی سێ شەمە ۲۰۱۹/۱۲/۱۷
لەکۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین/هەولێر
ڕاگرایەتی کۆلێژ بە هاوکاری لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی کۆلێژ هەستان بە سازدانی مڕاسیمێك بۆ بەرز ڕاگرتنی ئاڵای کوردستان
بە سەرپەرشتی بەڕێزان/پ.ی.د. اسود قادر احمد ڕاگری کۆلێژو م.شاخەوان محمد ﻱ/ڕاگرو و د.موفق عادل عمر سەرۆکی بەشی سستمی سیاسی و د. هیوا مجید سەروکی بەشی پەیوەندیە نیو دەوڵەتیەکان
سەرەتا سەردانی سەرجەم پۆلەکانی کۆلێژیان کردو یەکە بە یەکە هۆڵەکانیان بەسەرکردەوە وە وانەی یەکەم تایبەت کرا بەخۆێندن
لەسەر ڕۆژی ئاڵای کوردستان
بە ئامادەبونی ماموستایان وفەرمانبەران و قوتابیان
دواتر لە گۆڕەپانی کۆلێژ مەراسیمەکە دەستی پێکردو
سەرەتا بە دەقیقەیەك بۆ گیانی شەهیدای کوردو کوردستان و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و سرودی ئەی ڕەقیب دواتر وتاری ڕاگری کۆلێژ خوێندرایەوەو وەهەروها وتاری نوێنەرایەتی قوتابیان خوێندرایەوە لەلایەن احمد منیر نوێنەری قوتابیان دواتر مراسیمەکە بەچەندین بڕگەی گۆرانی و شعرو شایی و هەڵپەڕکێ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر کۆتایی بە مراسیمەکە هات.







