ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۲۱ لەیاریگای کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین. لەدریژەی چاڵاکیه وەرزشیەکانی تۆپی پێی قوتابیانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەئامادەبوی م.شاخەوان محمد یاریدەدەری ڕاگرو بەڕێز عوزێر نامق بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆیەکان و ماموستایان و فەرمانبەران و قوتابیان یاری نێوان قوتابیانی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و کۆلێژی زمان لەقۆناغی پیش کۆتایی بەڕێوەچوو دواتر یاریەکە بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەبردنەوەی کۆلێژی زمان بە ئەنجامی ۳-٤ کۆتایی هات.