یه‌كه‌م به‌شداری .. ویه‌كه‌م خه‌لات
تیپی تۆپی پێ بچكوارو كۆلیژی زانسته سیاسیه‌كان به‌شداری كرد له پاله وانیه‌تی زانكۆی سه‌لاحددین بۆ وه‌رزی وه‌رزشی (2018-2019) .. له‌م پاله‌وانیه‌ته كه له 20 ی كانونی دووه‌م ده‌ستی پی كرد و له 6ی شوبات كۆتایی پێهات تیپی تۆپی پێ بچكوارو كۆلیژی زانسته سیاسیه‌كان ، توانی ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنی چوار سه‌ركه‌وتن ئه‌نجام دا به‌رامبه‌ر كۆلیژه‌كانی په‌روه‌رده‌و ئه‌ندازیار وئاداب وكشتوكال ، وتووشی دوو دۆراندن بوو به‌رامبه‌ر تیپی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌ستیی وزانسته وه‌رزشیه‌كان وتیپی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی شقلاوه ، كه هه‌ردووكیان گه‌یشتنه یاری كۆتایی پاله‌وانیه‌ته‌كه .
و تیپی تۆپی پێ بچكوارو كۆلیژی زانسته سیاسیه‌كان خه‌لات كرا له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی چالاكی زانكۆی سه‌لاحددین له یه‌كه‌م به‌شداری ، جامی تیپی نموونه‌ی وه‌رگرت ، به‌هۆی پاكی یاری ئه‌ندامانی تیپی كۆلیژی زانسته سیاسیه‌كان له‌گشت یاریه‌كان .
له‌م پاله‌وانیه‌ته به‌رپرسی یه‌كه‌ی وه‌رزشی كۆلیژی زانسته سیاسیه‌كان ، مامۆستا عبدالحكیم موسته فا رسول (ئێستا قوتابی دكتورایه له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌ستیی وزانسته وه‌رزشیه‌كان) راهێنه‌ری تیپ بوو .
ڕاگرایه‌تی وبه‌رێوبه‌رایه‌تی ومامۆستایانی كۆلیژی زانسته سیاسیه‌كان زۆر تیپه كه‌یان هاندا له هه‌موو یاریه‌كان ، وبه‌تایبه‌تی ڕاگری كۆلیژ به وكاله‌ت مامۆستا شاخوان كه رۆلیكی دیاری هه‌بوو له ئاماده‌كردنی تیپ بۆ ئه‌م پاله‌وانیه‌ته.

