ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/٥/۱٦ بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی بەشی زانستە سیاسیەکان و مامۆستایان و قوتابیان کێبڕکێ ی پۆستەرەکانی قوتابیانی قۆناغی یەکەم لە سەر ئاستی کۆلێژ ئەنجامدرا، دوای هەڵسەنگاندنی پڕۆژەکانی قوتابیان خەڵات بە سەر قوتابیە سەرکەوتووەکان بە پلەی (یەکەم و دووەم و سێیەم) دابەشکرا.