قۆناغی دوو جامی كۆلیژی زانسته سیاسیه‌كان له یاری تۆیی پێ بچوكراو به ده‌ست ده‌هێنی
یه‌كه‌ی وه‌رزشی كۆلیژی زانسته سیاسیه‌كان پاله‌وانیه‌تی یاری تۆیی پێ بچكراوی سازكرد له‌چواچێوه‌ی چالاكیه‌كانی بۆ وه‌رزی (2018-2019) به هاوكاری نۆینه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلیژ .. ده تیپ به‌شداریان كرد له‌م پالوانیهته كه له (10) شوبات ده‌ستی پێكرد وله(17) شوبات كۆتایی پێهات به یاری نێوان تیپی قۆناغی دوو ( گروپی س) وتیپی قۆناغی یه‌ك (گروپی بی ) ، وبه جیوازی لێدانی سزا (پهنهنلتی) تیپی قۆناغی دوو ( گروپی س) توانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنی (3-2) ، هه‌ردوو نابژیوان احمد ناصر وتهیب عادل یاریه‌كه‌یان بهرێوبرد له یاریگای چالاكی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاحدین ، جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ی یاریه‌كه بوون .وكۆتایی پاله‌وانیه‌ته‌كه مامۆستا شاخوان ڕاگری كۆلیژ به وه‌كاله دكتور حسام ا‌لدین سه‌رۆكی به‌شی وههتدێ مامۆستایان وبهێوبهرانی كۆلیژی زانسته سیاسیه‌كان ، ونۆینهرانی قوتابیان، یاریزانانی هه‌ردوو تیپییان خه‌لات كرد .
– تیپی قۆناغی دوو ( گروپی س) بریتی بوو له احمد قاسم ومحمد عبدالعزیز وسیروان مینه وزید ابراهیم وزیرفان صباح وازاد احمد وارام عیسی وخلیل فخری.
– تیپی قۆناغی یه‌ك (گروپی بی ) بریتی بوو له جهاد نهاد ومۆید سعدی ومحمد كریم وعلی رمزی وبیار احمد وعبدالرزاق مهدی وفرمان سیدا وعلی لقمان ومسته فا خالد .
![](http://politic.su.edu.krd/wp-content/uploads/2019/07/IMG-ceb13515073f340a2a04eddb68ba66fe-V.jpg)
![](http://politic.su.edu.krd/wp-content/uploads/2019/07/IMG-1e5ec1d2ebbe4e419eacaa0009f1f35c-V-867x650.jpg)