ڕۆژی سێشەمه کاتژمێر 1 نیوەڕۆ ڕێکەوتی 26/11/2019 له هۆڵی کۆلێژی زانسته سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین/هەولێر بەسەرپەرشتی یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز م. شاخەوان محمد و بەڕێوبەری سەرچاوه مرۆییەکان و کارگێڕی بەڕێز عوزێر نامیق و بەرپرسی بەشەکان و فەرمانبەران کۆبونەوەی مانگانەی فەرمانبەران بەڕێوەچوو.
سەرەتا باس له کار و چالاکیەکانی فەرمانبەران کرا بەشێوەیەکی گشتی. پاشان تیشک خرایه سەر بابەتی فۆڕمی هەڵسەنگاندنی بەرپرسی هۆبەکان و فەرمانبەران بەشێوەیەکی تایبەت بۆ ساڵی 2018 بۆ 2019 کەوا لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین ئاماده کراوه.