ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان بەشداری کردنەوەی بەشی زمانی
چینی کرد لە زانکۆی سەڵاحەدین.هەولێر
ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۲/۳ لەگۆڕەپانی کۆلێژی پەروەردەی ورزشی
مەراسیمی کردنەوەی بەشی چینی کۆلێژی زمان کرایەوە
بەئامادەبونی بەڕێز هیمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ود. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا وبەڕێز پ.د احمد انور دزەیی سەروکی زانکۆو خاتو سوهام جەبەلی نوێنەری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وبەرێز نی ڕوجی کونسلی گشتی کۆماری چین وبەڕێزان یاریدەرانی سەرۆکی زانکۆو ڕاگرە بەڕێزەکان و بەڕێز پ.ی.د.اسود قادر احمد ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسەکان و ﻱ.ڕاگری کۆلێژو سەرۆکی بەش و ماموستایان و میوانان .سەرەتا بۆ بەرز ڕاگرتن لەگیانی پاکی شەهیدان چەند دەقیقەیەك وەستان و بەمارشی کوردستان و چین دەستی پێ کرد دواتر وتاری بەخێرهێنان لەلایەن سەرۆکی زانکۆو وەزیری خوێندنی باڵاو پەیوەندیەکانی دەرەوەو کونسلی گشتی چین خوێنرایەوەو دواتر بەچەند گۆرانی چینی و نمایشی کۆنفۆ دواتر بەکردنەوەی بەشی زمانی چینی کۆتایی بە مەڕاسیمەکە هات