ڕاگری کۆلێژ پێشوازی لەڕاگری کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری کرد
ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی۲۰۱۹/۱۲/۱۱ لەنوسنگەی ڕاگر بەڕێز/پ.ی.د.اسودقادر احمد ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان پێشوازی لە بەڕێز/د.احلام ڕاگری کۆلێژی کارگێری و ئابوری کرد. دوای بەخێر هێنانیانی د.احلام پیرۆزبایی لێ کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەی و هەموو پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند بۆ بەردەوامی وپێش وەچونی کارەکانیدا. دواتر لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. اسود قادر سوپاسی ئەم سەردانەی بەڕێز د. احلام کرد.

