ڕاگری کۆڵێژ پێشوازی لەسەرۆکی زانکۆی نۆلنج و ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی نۆلنج کرد
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۲/۱٦ لەنوسینگەی ڕاگر بەڕێز/پ.ی.د اسود قادر احمد ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان پێشوازی کرد لە بەڕێزان/د. دیلان ڕوستم سەرۆکی زانکۆی نۆلنج و د.عیسی داودی ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی نۆڵنج و د.هەتاو سەرۆکی بەشی کارگێڕی وگەشتیاری و م.مهاباد فاضل لە وزارەتی پلان دانان کرد. بە ئامادەبونی م.شاخەوان محمد یاریدەدەری ڕاگرو د. موفق عادل عمر سەرۆکی بەشی سستمی سیاسی و سیاسەتی گشتی.
دوای بەخێر هێنانیان لەلایەن ڕاگری کۆلێژ. دواتر لەلایەن میوانان پیرۆزبایان لێکرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان وەهیوایان خواست سەرکەوتوو بێت لە ئەرکە نوێیەکەی وەهەموو پاڵپشتیان ڕاگەیاند بۆ بەردوامی و پێش وەچونی کارەکاندا دواتر لەلایەن پ.ی.د اسود قادر احمد
ڕاگری کۆلێژ سوپاسی ئەم سەردانەی کردن و هیوای خواست هەماهەنگی هەبێت لەنێو هەردوو کۆلێژو بۆ پێش وە چونی کارەکاندا



