پێشوازی
ڕۆژی یەك شەمە ڕێکەوتی۲۰۲۰/۱/۱۲ لەنوسنگەی ڕاگری کۆلێژ بەڕێز/پ.ی.د اسود قادر احمد ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و م.شاخەوان محمد یاریدەدەری ڕاگر پێشوازیان کرد لەبەڕێزان/هیوا سلێمان ڕۆژبەیانی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی کرکوك وسەڵاح بکر ئەندام لقی کرکوك وڕاوێژکاری بەڕێز کمال کرکوکی وشماڵ نەفقی ئەندام لقی۳ کرکوك. دوای بەخێرهێنانیان لەلایەن ڕاگری کۆلێژو دواتر لەلایەن میوانان پیرۆز بایان لێکردو بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان وهیوایان خواست سەرکەوتوو بێت لە ئەرکە نوێیەکەی.دواتر ڕاگری کۆلێژ سوپاسی ئەم سەردانەی کرد.