ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ۲۰۲۰/۲/۳ بەڕێز/پ.ی.د اسود قادر احمد ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و م. شاخەوان محمد صاڵح یاریدەدەری ڕاگر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێریان کرد لەلایەن بەڕێز/ئەندازیار ڕێبین احمد حوێز بەڕێوەبەری ئەندازەو پارکەکانی هەولێر پێشوازی لێ کرا سەرەتا بەخێر هاتنی لێ کردن و دواتر لەلایەن ڕاگری کۆلێژ بڕوانامەی ڕێز لێنانی ڕاگرایەتی کۆلێژی پێش کەش کردو سوپاسی کرد بۆ ئەو هاوکاریانەی وەك دارو نە مام بۆ حدیقەی کۆلێژ پێش کەش کرد دواتر لەلایەن بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان سوپاسی ئەم سەردانەی کردو ڕاگەیاند کە هەموو جۆرە هاوکاریەك دابین دەکەین بۆئەوەی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان
لەجوانکاری باخچە و حدیقەی کۆلێژ ببێتە نمونەلە سەر هەموو کۆڵێژەکان

