پێشوازی
ڕۆژی یەك شەمە ڕێکەوتی ۲۰۲۰/۲/۲۳ بەڕێز/پ.ی.د اسود قادر احمد ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان پێشوازی کرد لە بەڕێزان/ احمد گەرمیانی سەرۆکی یەکیەتی مامۆستایانی کوردستان و د. مهدی قادر ئەندامی سکرتاریەتی مامۆستایان . سەرەتا لەلایەن ڕاگری گۆلێژ بەخێرهاتنی میوانانی کردو دواتر لەلایەن میوانان پیرۆزبایان لێ کردو بەبۆنەی دەست بەکاربونی وەك ڕاگری کۆلێژو هیوایان خواست سەرکەوتوو بێت لە ئەرکە نوێیەکەی دواتر لەلایەن ڕاگری کۆلێژ سوپاسی ئەم سەردانەی کردن.

