رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ۲۰۲۰/۲/۲٦ لەکۆلێژی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سەلاحەددین لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی هەستان بەئەنجامدانی چالاکی پێدانی رێنمایی تایبەت بە قوتابیانی کۆلێژ سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، لێژنەکە پێکهاتبو لە هەریەکە لە بەرێزان (م.عمر علی رشید)سەرۆکی لێژنە و (م.بێستون عمر ) ئەندامی لێژنە هەروەها (رزگار احمد )بەرپرسی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژ ، شایەنی باسە لە میانەی سەردانیکردن بۆ هۆڵەکانی خوێندن هەستان بە پێشەکشکردنی رێنمایی بۆهەریەکە لە قوتابیانی قۆناغە جیاوازەکانی هەردوو بەشی پەیوەندیەنێودەوڵەتیەکان و سیستەمی سیاسی کۆلێژەکەمان دەربارەی نیشانەی ڤایرۆسەکە و هۆکارەکانی بڵاوبونەوە و هەروەها رێگاکانی خۆپارێزی لێ ی وەکو هەڵمەتێک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە و چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی .
٭ هەروەها هەڵواسینی ژمارەی (هێلی گەرمی وەزارەتی تەندروستی ) و بڵاوکراوەی تایبەت بە رێگاکانی خۆپارێزی لە هەموو نهۆمەکانی کۆلێژ .




