لە راگەیاندراوێکدا یەکەی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان، پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا (ماستەر/دکتۆرا) ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژانی 20-21/9/2020 رۆژی تاقیکردنەوەی زارەکیە بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە مەرجە پێویستیەکانی رێنمایی تازەیان هەیە و بەڵێننامەیان واژۆ کردووە.
لە راگەیەندراوکەداهاتووە کە تاقیکردنەوەکە تەنها ئەوانە دەگرێتەوە کە بەڵێننامەیان لە بەشی یاسایی سەرۆکایەتی زانکۆ پر کردۆتەوە بۆ خوێندنی پاراڵیڵ. هەروەها تاقیکردنەوە زارەکیەکە لەسەر 10 دە نمرە دەبێت.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 20/9/2020 تایبەتە بە تاقیکردنەوەی ماستەر.
هەروەها تاقیکردنەوەی دکتۆرا لە رۆژی دووشەم دەبێت رێکەوتی 21/9/2020
لە کۆتاییشدا داوا لە بەشداربوان کراوە کە هەموو مەرجە تەندروستیەکانی خۆپارێزی پێویستە رەچاو بکرێت.