
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ۲۰۲۰/۹/۲۹ لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین
بەڕێز/پ.ی.د اسود قادر احمد ڕاگری کۆلێژو م.شاخەوان محمد یاریدەدەری ڕاگرو د.هیوا مجید سەرۆکی بەشی پەیوەندی نیودەوڵەتی ودبلۆماسی و د. موفق عادل سەرۆکی بەشی سستمی سیاسی وسیاسەتی گشتی و د.بارزان جوهر نوێنەری مامۆستایان. پێشوازیان کرد لە بەڕێزان/پ.د جوهر فتاح سعید سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و پ.د مستەفا صابرالعطار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و پ.ی.د شیروان صالح خضر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان
سەرەتا باس لە چۆنیەتی ئامادەکاری ساڵی خوێندنی ۲۰۲۰- ۲۰۲۱ کرا بە پابەند بوون بەڕێنمایە تەندروستیەکان و چۆنیەتی پاراستنی قوتابیان لە کۆڤید ۱۹ وپاڵپشتی و هەماهەنگی سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن بەباشترین شێوە…


