لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین تاوتوێکردنی ماستەر نامەی قوتابی(هیوا عبدالخالق احمد) بەڕێوەچوو بەناونیشانی(ٳصلاح النظام السیاسي السعودی فی ضوء المتغیرات الداخلیە والخارجیە) (دراسة استشرافیة).
بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژ و مامۆستایان و میوانان، لە چوارچێوەی رێنماییەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆڕۆنا، هەروەها لە کەشێکی ئەکادیمیدا گفتوی ماستەرنامەکە بەرێوەچوو. لە سەرەتای تاوتوێکردنەکەدا ئەندامانی لیژنەی تاوتوێ سەرنج و رەخنەو تێبینیەکانی خۆیان سەبارەت بە ماستەرنامەکە خستەڕوو. پاشان لەلایەن قوتابی توێژەرەوە بەرگری لە ماستەرنامەکە کرا. دوای چەند کاتژمێرێک لە گفتوگۆی زانستی، لیژنەکە بریاریدا بە بەخشینی بروانامەی ماستەر بە قوتابی توێژەر.
لێژنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێك هاتبوو
پ.ی.د ماهر عبدالواحد عزیز/سەرۆکی لێژنە
پ.ی.د محمد وائل عبدالرحمن/ئەندام
د. شماڵ حسین مصطفی/ئەندام
پ.ی.د ٲمین فڕج شریف/ئەندام و سەرپەرشتیار


