ئاماژه به نوسراوى وەزارەتى خوێندنی باڵا بە ژماره ١٠٦٥٢ له ٢٠٢٠/١٠/٢١ تايبەت به كەفاله و بەڵێننامەی قوتابيانی وەرگيراوی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بە گشت شێوازەكانی وەرگيراو لەسەر كورسی خودی زانكۆ و گشتی و پارالێل دەتوانن كەفالە و بەڵێننامه له بەرێوەبەرايەتی كاروبارى ياسايی له سەرۆكايەتى زانكۆى سەلاحەدين ئەنجام بدەن له بڕى ئەنجامدانی له فەرمانگەى دادنوسی يان له فەرمانگەكەى خۆى.
بۆيه داواكارين له قوتابيانی وەرگيراو لە ماستەر/دکتۆرا سەردانی کۆلێژەکانی خۆيان بكەن بۆ ئەنجامدانی كەفاله و بەڵێننامه، رێکەوتی ٢٨/١٠/٢٠٢٠ دوایین دەرفەتە بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکان.
یەکەی خوێندنی باڵای کۆلێژی زانستە سیاسییەکان
