لە باڵەخانەی کۆڵێژی زانستە سیاسیەکان، پێشوازی کرا لە قوتابیانی تازە وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١
ستافێکی تایبەت لە کۆڵێژی زانستە سیاسیەکان کە پێکهاتبوو لە راگرایەتی کۆلێژ و فەرمانبەرانی تۆمارو لیژنەی قوتابیانی کۆلێژ، بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی، پێشوازیان کرد لە قوتابیانی تازە وەرگیراو لە کۆلێژ بە مەبەستی رایی کردنی مامەڵەکانیان و ئاسانکردنی خۆتۆمارکردنیان لە کۆلێژ.
بۆ ئەم ساڵی خوێندن کۆلێژی زانستە سیاسیەکان بە هەردوو بەشی “سیستەمی سیاسی و سیاسەتی گشتی” و “پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی” لە چوارچێوەی پلانی زانکۆ بە رێژەیەکی دیاریکراو لە هەردوو سیستەمی زانکۆلاین و پارالێل، قوتابیان وەردەگرێت.


