لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سەلاحەدین ماستەرنامەی قوتابی (غانم کریم محمد) لە کەشێکی ئەکادیمی و بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی، تاوتوێ کرا.
لە ژێر ناونیشانی “سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەرێوەبردنی تەنگژەکانی عێراق – تەنگژەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەنێوان ساڵانی 2003-2018 وەک نمونە” تاوتوێکە بەرێوەچوو.
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوو لە بەرێزان؛
پ.ی.د.صالح عمر سەرۆک
پ.ی.د. عمر حمدامین خدر ئەندام
پ.ی.د. کمال عبدالله حسن ئەندام
پ.ی.د.موسی محمد کەڤاڵ ئەندام و سەرپەرشتیار


