سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری توێژینەوەو خوێندنی باڵا سەردانی کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری یەکەم. راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشەکان پێشوازیان کرد لە سەرۆکی زانکۆو ستافەکەی.
شایەنی بیرهێنانەوەیە، بەپێی ساڵنامەی ئەکادیمی زانکۆ، تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری یەکەم دەستی پێکردووە، لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکانیش لە هەردوو بەشی سیستەمە سیاسیەکان و سیاسەتی گشتی، هەروەها بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسی، تاقیکردنەوەکانی سمستەری یەکەم بەرێوەچوو لەچوارچێوەی رێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا


