
لە سەردانێکیدا بۆ کۆلێژی زانستە سیاسیەکان، دکتۆر جەوهەر فەتاح (سەرۆکی زانکۆ) بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (د.مستەفا عەتار)، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا (ماستەر/دکتۆرا)ی بەسەرکردەوە. لەلایەن راگری کۆلێژەوە (د.ئەسوەد قادر) پێشوازیان لێکرا
دوای ئەوەی ژمارەیەک قوتابی لە هەردوبەشی ماستەر و دکتۆرا دەستیان بە خوێندن کرد، لە کۆتایی کۆرسی یەکەمدا و لەچوارچێوەی ساڵنامەی ئەکادیمی زانکۆی سەلاحەدین، تاقیکردنەوەکانی ئەم دوو قۆناغەی خوێندنی باڵا لە کۆلێژەکەمان بەرێوەچوو.

