ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 22/2/2021 له كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان راگری كۆلێژ و سه‌رۆكی هه‌ردوو به‌شی (سیسته‌می سیاسی و سیاسه‌تی گشتی) و (په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دپلۆماسی) و به‌رپرسی هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌رلامه‌تی سه‌ردانی گشت هۆڵه‌كانی قوتابیانیان كرد به مه‌به‌ستی پێدانی رێنماییه نوێیه‌كان خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێبوه‌وه زیادی كرد، راگرایه‌تی كۆلێژ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌شه‌كانی كۆلێژ جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی زیاتری قوتابیان به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان كرده‌وه به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌ت بوونی گشت قوتابیان و مامۆستایان و به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی رێنماییه تازه‌كانی ئه‌م بواره‌ی خسته‌روو.
له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی بۆ رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نكردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنادا چه‌ندین رێنمایی به‌قوتابیان و مامۆستایان دا. له‌به‌شێكی زۆری رێنماییه‌كان جه‌خت كرا سه‌ر پابه‌ندبوونی زیاترى قوتابیان و مامۆستایان به به‌ستنی ماسك و ده‌ستكێش و پاكوخاوێنی ژینگه‌ی خوێندن و دووركه‌وته‌وه له یه‌كتر، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌متر بكرێنه‌وه.



