به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ پابه‌ندبوونی قوتابیان و مامۆستایانی كۆلێژ به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا، راگری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان به یاوه‌ری به‌پرسی هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كۆلێژ، سه‌ردانی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كرد.
له‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌دا راگری كۆلێژ جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی سه‌رتاسه‌ری هه‌موو لایه‌ك كرده‌وه بۆ پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان به تایبه‌ت به‌ستنی ماسك و ده‌ستكێش و هێشتنه‌وه‌ی مه‌وداوی دووری پێویست. هه‌روه‌ها چه‌ندین رێنمایی دیكه‌ی ته‌ندروستی به قوتابیاندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه بتوانن ئه‌م قۆناغه ناهه‌مواره‌ی ته‌ندروستی تێپه‌رێت و پرۆسه‌ی خوێندنیش به‌رده‌وام بێت.
شایه‌نی باسه كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كان قوتابی و مامۆستایانی پابه‌ند كردووه به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو لایه‌ك له چوارچێوه‌ی هه‌ست كردن به‌به‌رپرسیاری پابه‌ندبوونی خۆیان دووپات كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها له پرسگه‌ی كۆلێژ رێگه به هیچ كه‌سێك نادرێت به‌بێ ماسك بێته ناوكۆلێژ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رێنمایی به مامۆستایان دراوه كه رێگه نه‌ده‌ن قوتابیان به‌بێ به‌ستنی ماسك بێنه هۆڵه‌كانی خوێندن.


