ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 10/3/2021 له كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان، راگرایه‌تی كۆلێژ سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان كرد، كه له ماوه‌ی خوێندنی ئه‌م ساڵدا هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بوونه له سه‌رخستن و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی خوێندن.
له‌م مه‌راسیمی سوپاس و پێزانینهدا یاریده‌ده‌ری راگر هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه ئه‌م جۆره هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه به‌رده‌وام بێت له‌خزمه‌ت پرۆسه‌ی خوێندندا.




