ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 16-3-2021 له كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، وه راگری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان و راگری كۆلێژی یاسا و راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و یاریده‌ده‌ری راگر و سه‌رۆكی هه‌ردوو به‌ش و نوێنه‌ری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژ، پ.د.كمال سعدی كتێبخانه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی به‌خشییه كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان.
پ.د.كمال سعدی مامۆستای كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌دینه، دوای ئه‌وه‌ی بریاریدا كتێبخانه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی ببه‌خشێته كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان، ئه‌مرۆ له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ئه‌م به‌خشینه به‌رێوه‌چوو.
شایه‌نی ئاماژه بۆكردنه كۆی ئه‌و كتێبانه‌ی دكتۆر كه‌مال سه‌عدی به كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كانی به‌خشی نزیكه‌ی 2000 كتێب ده‌بوو، له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 200 گۆڤاری زانستی، له چه‌ندین بواری جۆراوجۆردا، له‌وانه، بواری سیاسی، یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندن و ده‌روونناسی. هه‌روه‌ها حه‌وت كتێبخانه‌ی له‌دار دروستكراو بۆ دانانی كتێبه‌كان به‌خشیه كتێبخانه‌ی كۆلێژ.
له كۆتایی ئه‌م مه‌راسیمه‌دا دیاری رێزلێنان و سوپاس و پێ‌زانین له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك و راگری كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كانه‌وه پێشكه‌ش به پ.د.كمال سعدی كرا.






