تاوتوێکردنی نامەی ماستەر
ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی ڕێکەوتی ٧/١٠/٢٠٢١ لە ھۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سەلاحەددین/ھەولێر، بە ئامادەبوونی ھەریەکە لە بەڕێزان راگری کۆلێژ، پ.ی.د. اسود قادر احمد، و یاریدەدەری راگر پ.ی.د. سەردار قادر،و بەرپرسی یەکەی خوێندنی باڵا بەڕێز د. نەجیبە ابراھیم، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (ھێما نیازی حمد) بە ناونیشانی (پراگماتیزم لە سیاسیەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەردەمی ھەردوو ئیدارەی باراک ئۆباما و دۆناڵد ترامپ) ئەنجامدرا، کە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسی شیکاری بەراوردکاریە بە سەرپەرشتیپ.ی.د. شەماڵ حسێن مصطفی.
لێژنەی تاوتوێکار پێکھاتبوون لە ھەر یەکە لە بەڕێزان:
پ.ی.د. ئەمین فرج شریف/ سەرۆکی لێژنە.
پ.ی.د. زمکان علی سلیم/ ئەندام
پ.ی.د. شێرزاد سلێمان عبدللە/ ئەندام.
پ.ی.د. شەماڵ حسێن مصطفی/ ئهندام و سهرپهرشتیار
پاش گفتوگۆیکی زانستیانە لێژنەی تاوتوێکار، پلەی ماستهری بەخشیە توێژەر. بەم بۆنەیەوە وەک ستافی کۆلێژی زانستەسیاسیەکان پيرۆزبايەکی گەرمی لێدەکەین .





