
له‌ژێر ناونیشانی (بانكی زانیاری قوتابیان) سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌شی (سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی) و (په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دبلۆماسی) هه‌ڵسا به سازكردنی پێشبركێیه‌كی زانستی بۆ قوتابیانی هه‌ردوو به‌ش.
له پێشبركێیه‌كه كه به ئاماده‌بوونی راگری كۆلێژ و به‌رێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و مامۆستایانی كۆلێژ و قوتابیان به‌رێوه‌چوو. تێیدا قوتابیانی هه‌ردوو به‌شه زانستییه‌كه‌ی كۆلێژ كه‌وتنه پێشبركێیه‌كی زانستی له‌میانه‌ی چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی جیاوازدا.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌می پێشبركێكه كه تایبه‌ت بوو به زانیاری گشتی، تێیدا چه‌ندین پرسیاری زانستی و هه‌مه‌جۆر ئاراسته‌ی تیمی قوتابیانی هه‌ردوو به‌ش كرا. له ده‌ره‌نجامدا قوتابیانی به‌شی سیسته‌مه سیاسیه‌كان و سیاسه‌تی گشتی توانیان له‌م به‌شه‌دا سه‌ركه‌وتوو بن.
له ته‌وه‌ری دووه‌مدا كه تایبه‌ت بوو به كتێبناسی، تیمی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وله‌تییه‌كان توانیان خاڵی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن و ببنه براوه‌ی ئه‌م به‌شه.
ته‌وه‌ری سێیه‌می ته‌رخان بوو بۆ دیبه‌یتی زانستی نێوان تیمی قوتابیان هه‌ردوو به‌ش، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو تیم خاڵه‌كانیان هاوتابوو. به‌ڵام به‌كۆی خاڵه‌كانی هه‌ر سێ ته‌وه‌ر، به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی توانیان ببنه براوه‌ی پێشبركێكه.
له‌كۆتاییدا راگرایه‌تی كۆلێژی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو به‌ش به‌ڵێنیان دا كه له داهاتوودا به‌رده‌وام بن له ئه‌نجامدانی چالاكی زانستی هه‌مه‌چه‌شنتر بۆ قوتابیانی كۆلێژه‌كه‌مان.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌یه، دیارییه‌كانی پێشبركێیه‌كه بریتی بوو له چه‌ندین كتێبی به‌نرخی مامۆستایانی كۆلێژه‌كه‌مان كه به‌دیاری پێشكه‌ش ئه‌م پێشبركێیه‌یان كردبوو.







