تاوتوێکردنی دکتۆرانامەی قوتابی سەرسام خلیل عمر
ڕۆژی یەک شەممە کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی ڕێکەوتی ٧/١١/٢٠٢١ لە ھۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سەلاحەددین/ھەولێر، بە ئامادەبوونی ھەریەکە لە بەڕێزان راگری کۆلێژ، پ.ی.د. اسود قادر احمد، و بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بەڕێز پ.ی.د. عبدالفتاح عبدالرزاق،و سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی ھەولێر بەڕێز د. کاوە شێروانی و بەرپرسی یەکەی خوێندنی باڵا بەڕێز د. نەجیبەابراھیم، تاوتوێی دکتۆرانامەی قوتابی خوێندنی باڵا (سەرسام خلیل عمر) بە ناونیشانی (دور النخب السياسية في تطوير العلاقات بينالمملكة العربية السعوديه و تركيا و انعكاساتها على إقليم كردستان العراق ٢٠١٤–٢٠١٨) ئەنجامدرا، کە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسیە بەسەرپەرشتی پ.ی.د. صباح صبحی حیدر.
لێژنەی تاوتوێکار پێکھاتبوون لە ھەر یەکە لە بەڕێزان:
پ.ی.د. رعد قاسم صالح/ سەرۆکی لێژنە.
پ.ی.د. سەردار قادر محی الدین/ ئەندام
پ.ی.د.أيناس ضياء مهدي/ ئەندام
پ.ی.د. چواس حسن رسول/ ئەندام
پ.ی.د. منهل الهام عبدلله/ ئەندام
پ.ی.د. صباح صبحي حيدر/ ئهندام و سهرپهرشتیار
پاش گفتوگۆیکی زانستیانە لێژنەی تاوتوێکار، پلەی دکتۆرای بەخشیە توێژەر. بەم بۆنەیەوە وەک ستافی کۆلێژی زانستەسیاسیەکان پيرۆزبايەکی گەرمی لێدەکەین .


