پێشانگای کتێب
ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر ١٠:١٥ی بەیانی ڕێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢١ لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان/ھەولێر بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژبەڕێز پ.ی.د. اسود قادر احمد و مامۆستایان و قوتابیان، پێشانگایەکی کتێب بە ھەماھەنگی نیوان دەزگای (مەم و زین) و لێژنەینوێنەرایەتی قوتابیان کرایەوە. کە پێک ھاتبوو لە کۆمەڵێک کتێبی جۆراوجۆری (سیاسی و کۆمەڵایەتی و مێژوو و گەشەپێدان و فەلەسفە بەزمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی). و داشکاندنی بەرچاو لە نرخی کتێبەکان ئەمجامدرابوو.



