تاوتوێکردنی ماستەرنامە
ڕۆژی یەک شەممە کاتژمێر 09:30 بەیانی ڕێکەوتی 5/12/2021 لە ھۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سەلاحەددین/ھەولێر، بە ئامادەبوونی ھەریەکە لە بەڕێزان راگری کۆلێژ، پ.ی.د. اسود قادر احمد، و بەرپرسی یەکەی خوێندنی باڵا بەڕێز د. نەجیبە ابراھیم، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (دیار خدر علی) بە ناونیشانی (پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە نێوان حکومەتی ھەڕێمی کوردستان و حکومەتی اتحادی عێراق/ قەزای مەخموور وەک نموونە ) ئەنجامدرا، کە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسیە بە سەرپەرشتی پ.ی.د. ئازاد عثمان صاڵح.
لێژنەی تاوتوێکار پێکھاتبوون لە ھەر یەکە لە بەڕێزان:
پ.د. کمال عبدالله حسن/ سەرۆکی لێژنە.
پ.ی.د. صباح صبحی حیدر/ ئەندام
پ.ی.د. ھەوار خلیل طاھر/ ئەندام.
پ.ی.د. ئازاد عثمان صاڵح/ ئهندام و سهرپهرشتیار
پاش گفتوگۆیکی زانستیانە لێژنەی تاوتوێکار، پلەی ماستەری بەخشیە توێژەر. بەم بۆنەیەوە وەک ستافی کۆلێژی زانستەسیاسیەکانپيرۆزبايەکی گەرمی لێدەکەین .