تاوتوێکردنی ماستەرنامە
ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی ڕێکەوتی 14/12/2021 لە ھۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سەلاحەددین/ھەولێر،بە ئامادەبوونی بەڕێزان راگری کۆلێژ و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (حسێن عمر یەزدان–پەنا) بە ناونیشانی (کاریگەریەکانی بەجیھانیبوون لەسەر نەتەوەی کورد لە ڕۆژھەلاتی کوردستان ) ئەنجامدرا، کە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسیەبە سەرپەرشتی پ.د. صاڵح عمر عیسی.
لێژنەی تاوتوێکار پێکھاتبوون لە ھەر یەکە لە بەڕێزان:
پ.ی.د. ئازاد عثمان صاڵح/ سەرۆکی لێژنە.
پ.ی.د. ھوار خلیل طاھر/ ئەندام
پ.ی.د. صباح صبحی حیدر/ ئەندام.
پ.د. صاڵح عمر عیسی/ ئهندام و سهرپهرشتیار.
پاش گفتوگۆیکی زانستیانە لێژنەی تاوتوێکار، پلەی ماستەری بەخشیە توێژەر. بەم بۆنەیەوە وەک ستافی کۆلێژی زانستەسیاسیەکانپيرۆزبايەکی گەرمی لێدەکەین .






