سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین سەردانی کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی کرد
رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/١٠، بەڕێز پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین سەردانی کۆلێژی زانستە سیاسیکانی کرد.
لە سەردانەکەیدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەڕێز ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکان و نوێنەری مامۆستایان وقوتابیان،بەرپرسی خۆیەتی کۆلێژ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاگری کۆلێژ بەڕێز پ.ی.د. اسود قادر احمد کورتەیەکی لەبارەی ھەیکەلی کۆلێژ لە بەش و یەکە و ژمارەی مامۆستایان وفەرمانبەران و قوتابیان دا بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لەو ھەنگاوانە کرا کە دەبنەهۆی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی لە کۆلێژ و زانکۆ.
هەر لە میانی سەردانەکەیدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەرجەم بەش و یەکەکانی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ فەرمانبەران ومامۆستایان کرد و لە کێشە و گرفتەکانی کۆڵییەوە.
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا سەرجەم هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکانی بەشەکانی بەسەرکردەوە.
دواتر سەردانی کۆشک و گۆڕەپانەکانی کۆلێژی کرد و لە کواڵێتی خوێندنەکانی پرسی و لەبارەی نرخی خواردنەکانیشەوە قسەی لەگەڵقوتابیاندا کرد.
لە کۆتاییدا، ڕاگری کۆلێژ بەناوی خۆی و کۆلێژی زانستە سیاسیەکانەوە سوپاسی بەڕێز پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمینی کرد بۆسەردانکردنی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان کە یەکەم سەردانی بوو بۆ کۆلێژەکەمان لە دوای دەستبەکاربوونیان وەک سەرۆکی زانکۆ.