بڕیاری دادگای باڵای ئیتیحادی تایبەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان
ڕۆژی چوارشەممە ٢/٣/٢٠٢٢ لە ھۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەددین سیمپۆزیۆمێک لە ژێر ناونیشانی(بڕیاری دادگای باڵای ئیتیحادی تایبەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان) لە لایەن ھەردوو کۆلێژی یاسا و زانستەسیاسیەکانەوە بە ھاوبەشی بەرێوەچوو.
سەرتای سیمپۆزیۆمەکە بە وتاری بەخێرھاتن و وتاری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین دەستی پێکرد و پاشان بەسەرپەرستی مامۆستای کۆلێژی زانستە سیاسیەکان شاخەوان محمد گفتوگۆی سیمپۆزیۆمەکە لە چوارچێوەیپانێلێکدا بەڕێوەچوو بە بەشداری ھەر یەکە لە بەڕێزان:
پ.د. سەرھەنگ حمید بەرزنجی
پ.د. ھاورێ منصور بەگ
پ.ی.د. کاوان اسماعیل
پ.ی.د. سەردار قادر محی الدین.
بەشداربوون لە ڕوانگەی ئەکادیمیەوە ھەریەکەیان بە پێی پسۆری خۆیان سەرنج و پێشنیار و شیکردنەوەیان بۆبڕیارەکە ئەنجامدا و پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبوون کرایەوە و لە کۆتایدا کۆمەڵێک دەرەنجام و پێشنیار خرایەڕوو.
ئازاد دەربەندی
بەرپرسی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان.







