زانكۆی سه‌لاحه‌دین–هه‌ولێر– قه‌ڵغانی ڕێزلێنان و مه‌دالیای به پڕۆفیسۆره تازه‌كان و خانه‌نشینه‌كانی زانكۆ به‌خشی.
بەرواری ۸ ی ٦ ی ۲٠۲۲ لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆ پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین–هه‌ولێر،بەئامادەبوونی د.ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و بڕێكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و به‌رپرسانی حزبی وحكومی و یارده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كان، مه‌دالیای ڕێزلێنان و قه‌ڵغانی به پڕۆفیسۆره تازه‌كان و خاخه‌نشینه‌كانیزانكۆ به‌خشی .
له‌میانه‌ی ئه‌م مه‌راسیمه‌دا د.ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دڵخۆشمكه ده‌بینم پۆلێك مامۆستا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین–هه‌ولێر، نازناوی زانستی پڕۆفیسۆریان پێبه‌خشراوه و ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌م نازاناوه‌زانستییه ئه‌ركیان قورستتر ده‌كات و ده‌بێت به‌رده‌وام بن له نووسینی توێژنه‌وه‌ی زانستی، هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌یبه‌وه‌كرد دڵته‌نگه به‌شێك له پڕۆفیسۆره‌كان خانه‌نشین ده‌بن و دوورده‌كه‌ونه‌وه له زانكۆ.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، نابێت به‌هێچ شێوه‌یه‌ك د.عه‌زیز گه‌ردی له‌بیربكرێت،به‌ڵكو پێویسته ماڵه‌كه‌ی وه‌ك مۆزه‌خانه‌یك لێبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له زیهن و بیركردنه‌وه‌ماندا بمێنێته‌وه.
هاوكات سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین–هه‌ولێر له میانه‌ی ئه‌م كۆنفڕانسه‌دا وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شانازیه بۆ زانكۆیدایك له ماوەی‌۲ سال نازناوی پڕۆفیسۆری به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و زانست دۆست به‌خشیوه، ئاشكرا و دیاره به ده‌ستهێنانی نازناویزانستی پڕۆفیسۆری ماندووبوون و شه‌ونخونی و باجی ده‌وێت، پله‌ی پڕۆفیسۆری كۆتا هه‌نگاوه له به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی، به‌ڵامكۆتا هه‌نگاو نییه له پێگه‌یشتن و فێربوون.
ئه‌وه‌ی دڵخۆشم ده‌كات به‌رده‌وام بوونتانه له‌سه‌ر نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئێوه له خه‌می به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی نه‌بوونه، به‌ڵكو له خه‌می به‌ده‌ستهێنانی زیره‌كی و مه‌عریفه بوونه، دلخۆشم كه ده‌بینم توێژینەوه‌كانتان توێژینه‌وه‌ی ڕه‌سه‌ن و سه‌رده‌مین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له بواری پسپۆڕی خۆتان به‌رده‌وامن له پیگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار و پێگه‌یشتوو بۆ زانكۆ‌و وڵات.
W