به‌ردی بناغه‌ی دروستكردی باڵه‌خانه‌ی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان داندرا
به‌رواری ۸ ی ٦ ی۲٠۲۲له ژێر چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هاوكاری كونسوڵخانه‌ی كوێت له هه‌رێمی كوردستان و وده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ردی بناغه‌ی باڵه‌خانه‌ی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان داندرا،
بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری هه‌ولێر و کونسولی کوێت و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و به‌رپرسانی حزبی و حكومی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان چووه جێبه‌جێكردنه‌وه.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین–هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دڵخوش و سه‌رفرازین بۆ دروستكردنی پڕۆژه‌ی باڵه‌خانه‌ی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان، له ژێر چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هاوكاری كونسوڵخانه‌ی كوێت له هه‌رێمی كوردستان و و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌چێـه بواریجێبه‌جێكردنه‌وه، پێویسته به‌گرنگییه‌وه له هه‌ماهه‌نگی بڕوانین، چونكه هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی بنه‌ما و هه‌وێنه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه وپێشكه‌وتنی وڵات، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه لەپێناو برەودانه بە ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی زیاتری كوردستان و خزمه‌تكردنی خوێندنی باڵا له هه‌رێمیكوردستان و و كەڵك وەرگرتنه له كاركردنی گروپ.
هه‌روه‌ها شانازیه بۆ زانكۆی سه‌لاحه‌دین–هه‌ولێر، كه یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی به‌هاناوه‌چوونی كوێتی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كانه له هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ولێر، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له جنوبی عێڕاق باڵه‌خانه‌ی دروستكردووه به‌ڵام له‌شاری هه‌ولێر یه‌كه‌م باڵه‌خانه‌یه بۆ زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر، دروست ده‌كرێت.










