ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی 2023/1/24 لیژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان بە هەماهەنگی لەگەل سەرۆکایەتی بەشی پەیوەندیە نێودەولەتیەکانی کۆلێژی زانسته سیاسییەکان هەستان بە ڕێکخستنی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی پەیوەندیەنێودەولەتیەکان بۆ (فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ) حکومەتی هەرێمی کوردستان . لە نزیکەوە چاویان بە بەرێز (د.سامان سۆرانی)راوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە کەوت، هەروەها رێزدار (سەفین دزەیی) بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ، بۆ چۆنیەتی ئاشنابوون بە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە.دواتر چەندین بابەت ورژێندران بۆ ئەوەی قوتابیەکانمان سوود لێوەرگرن .
زۆر سوپاس بۆ بەرێز د.چنار بارزانی کە هاوکار بو لە باشتر بەرێوەبردنی گەشتە زانستیەکە دواتر هەموو بەشەکانیان بەسەر کردەوە
ڕاگەیاندنی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان



