هەرێم وبەغداد: ئایندەی پەیوەندیەکان
دووشەممە ۱٦ ئۆکتۆبەری ۲٠۲۳ لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژی سیاسیەکان بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ و سەرۆک بەشەکان و بەشیك لە مامۆستایان و قوتابیان، سەنتەری سیاسی و ستراتیژی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان پانێلێکی ڕێکخست لە ژێر ناونیشانی (هەرێم و بەغداد: ئایندەی پەیوەندیەکان) کە لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری هەڵوەستە لەسەر بابەتەکە کرا لەگەڵ کۆمەڵێک راسپاردە و پێشنیار و لە کۆتایدا لە لایەن راگری کۆلێژەوە بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەری پانێل و پانێلیستەکان.







