ڕۆژی دووشەمە کاتژمێر (9) ی بەیانی ڕێکەوتی 2024/2/5 له هۆڵی سیمیناری کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر
تاوتوێکردنی تێزی دکتۆرانامەی قوتابی ( بێستون عمر نوری) بەناونیشانی “ستڕاتیژیەی تورکیا بەرامبەر بە عێراق( 2011- 2021): ڕەهەندی ئاسایشی نەتەوەیی وەك بنەما” لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ(پ.ی. د. اسود قادر)، و هەریەک لە ئاندامانی لێژنەی تاوتوێکردنی تێزی دکتۆراکە کە، پێک هاتبوو لەم بەڕێزانەی خوارەوە:
1-پ.د. دانا علی صالح/ کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سلێمانی/سەرۆکی لێژنە
2-پ.ی.د. شەماڵ حسێن مصطفی/کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەددین/ ئەندام
3-پ.ی.د. شێرزاد سلێمان عبداڵلە/زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/ ئەندام
4- پ.ی.د. زمکان علی سلیم/ کۆلێژی زانستە ڕامیاریەکانی زانکۆی سلێمانی/ ئەندام
5-پ.ی.د. زوبێر رسوڵ احمد/کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین/ئەندام
6-پ.ی.د ازاد عثمان صالح/ مامۆستای خانەنشین کراو/ ئەندام و سەرپەرشتیار.