.
ئیمڕۆ رۆژی سێ شەممە کە دەکاتە رێکەوتی (٢٠٢٤/٢/٢٠) کاتژمێر (١٠:٣٠) خولەکی سەر لە بەیانی لە هۆلی سیمیناری کۆلێژ، بەرێز (د شاڵاو عبدالخالق محمد) لەگەڵ قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دیپلۆماسی بەڕێز (ڕەیان جەوهەر ئیبراهیم) سیمینارێک پێشکەش دەکەن بە ناونیشانی (لە ئاوارەبوونەوە بۆ یەکگرتنەوە: تێگەیشتن لە ئەزموونی ژنانی ئێزیدی لە هەرێمی کوردستان: ٢٠١٤-٢٠٢٣) كە پرۆژەیەكی توێژینەوەی هاوبەشە… سەرجەم ئامادەبووان دەستخۆشیان لە قوتابی (ڕەیان جەوهەر) و مامۆستای سەرپەرشتیار کرد، کە لەم بارودۆخەدا و لەپێناوی پێشخستنی ڕەوتی زانست بەشێوەیەکی پراکتیکی هەستاوە بە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئافرەتانی ئێزیدی لە کەمپی (ئێسیان) لە ناحیەی باعدرێ بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ئەو ئافرەتانە بەشێوەیەکی زانستی. لە هەمان کاتدا بەپێویستی دەزانین کە سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ -ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، و بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای دهۆک و دەزگای خێرخوازی بارزانی بکەین، بۆ پێشکەشکردنی هاریکاری فەرمی و کارئاسانی بۆ قوتابی ناوبراو. دوبارە دەستخۆشی لە قوتابی ناوبراو دەکەین و هیوادارین بتوانێت بەسەرکەوتووانە داتاو زانیاریەکان لەناو توێژینەوەی دەرچوونی بەکار بهێنێت…



