یه‌كه‌مین پێشبركێی ساڵانه‌ی قوتابیانی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان
له‌ژێر ناونیشانی (بانكی زانیاری قوتابیان) سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌شی (سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی) و (په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دبلۆماسی) هه‌ڵسا به سازكردنی پێشبركێیه‌كی زانستی بۆ قوتابیانی هه‌ردوو به‌ش. له پێشبركێیه‌كه كه به ئاماده‌بوونی راگری كۆلێژ و به‌رێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و مامۆستایانی كۆلێژ و قوتابیان به‌رێوه‌چوو. […]
ده‌ره‌نجامی راپرسی سه‌نته‌ری توێژیینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی
دوای ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی له ماویی رابردوو راپرسییه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامدابوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی له كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان ده‌ره‌نجامی راپرسیه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه. به‌پێی ئه‌و راپرسیه ئه‌لیكترۆنیه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه ئه‌نجامیداوه، چه‌ند خاڵێك شوێنی سه‌رنجه رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می نه‌كردووه، به‌ڵام […]
شاندێكی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان به‌شداری سمپۆزیه‌مێكی زانستی كرد سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان
له رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی (28/09/2021) شاندێكی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به سێ په‌یپه‌ر به‌شداریان كرد له سێمپۆزیۆمی زانستی زانكۆی دهۆك له ژێر ناونیشانی (هه‌لبژارتنێن 2021ی ێین په‌رله‌مانێ عیراقێ: ده‌رفه‌ت وپرسگرێك) كه به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له لایه‌ن زانكۆكانی ( دهۆك، سه‌لاحه‌دین، سلێمانی وسۆران) رێكخرابوو. ناونیشانی توێژینه‌وه‌كانی كۆلێژه‌كه‌مان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو: پ.د. صالح عمر عیسی/ […]
تاووتوێى ماسته‌ر نامەى قوتابى به‌هزاد ارشد عبدالوهاب
ڕۆژی دوو شەممه ڕێكەوتی 2021/ 8 /16 كاتژمێر 9ی بەیانی له هۆڵى سیمیناری كۆلێژى زانسته سیاسییه‌كان / زانكۆى سەلاحەددين- هەولێر، وبە ئامادەبوونى به‌ڕێزان (پ.ی.د.ئه‌سوه‌د قادر) راگری ، و (د.موفق عادل) سه‌رۆكی به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی، و د.نه‌جیبه ئیبراهیم به‌رپرسی هۆبه‌ی خووێندنی باڵا، تاووتۆێى ماسته‌ر نامەى قوتابى خوێندنی باڵا (به‌هزاد ارشد عبدالوهاب) به ناونیشانی […]
تاوتوێ كردنی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی (شێروان هاشم عادل)
له كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان به ئاماده‌بوونی راگری كۆلێژ تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی (شێروان هاشم عادل) به‌رێوه‌چوو به ناونیشانی (ریفراندۆم و مافی چاره‌ی خۆنوسین – هه‌رێمی كوردستان -عیراق 2017) كه توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكاری بوو. لیژنه‌ی تاوتوێی ماسته‌رنامه‌كه بریتی بوو له به‌رێزان پ.ی.د.سه‌ردار قادر محی ا‌لدین سه‌رۆك پ.ی.د.چواس حسن رسول ئه‌ندام پ.ی.د.زمكان عه‌لی سه‌لیم ئه‌ندام پ.ی.د.صباح […]
تاوتوێی دكتۆرانامه‌ی كامه‌ران محه‌مه‌د له وڵاتی هۆڵه‌ندا
رۆژی ٧-٧-٢٠٢١ لە ”باڵەخانەی ئەکادیمی” زانکۆی لایدن لە وڵاتی هۆڵەندا، تاوتوێی نامەی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا (کامەران موحەمەد عەزیز) بە ناونیشانی (Fluidity and Dynamics of De Facto Statehood: The Case of Iraqi Kurdistan) ئەنجامدرا. ئەو خوێندنی دکتۆرایە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان زانکۆی لایدنی هۆڵەندی و زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، کە لە ساڵی ٢٠١٥ دەستیپێکرد بە دەستپێشخەری […]
دیداری زانستی (سه‌روه‌ری له‌ژێر سایه‌ی به‌رژوه‌ندی نیشتمانی و هاوسه‌نگی هێزه‌كان)
له درێژه‌ی كار و چالاكیه زانستیه‌كاندا، كۆلێی زانسته سیاسییه‌كان دیدارێكی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌دات له‌ژێر ناونیشانی ( سه‌روه‌ری له‌ژێر سایه‌ی به‌رژوه‌ندی نیشتمانی و هاوسه‌نگی هێزه‌كان)دا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (معهد العلمين للدراسات العليا) و(ملتقى بحر العلوم للحوار). له سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆ.
ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی سمسته‌ری دووه‌می قوتابیانی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر
تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی سمسته‌ری دووه‌می قوتابیانی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر له كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان ده‌ستی پێكرد به پێی ئه‌و خشته‌ی له ساڵنامه‌ی ئه‌كادیمی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ خوێندنی باڵا دانراوه. له ده‌سپێكی تاقیكردنه‌وه‌كان راگری كۆلێژ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه بۆ دڵنیابوون له ره‌وشی تاقیكردنه‌وه‌كان و دابین كردنی كه‌شێكی ئارام بۆ هه‌موویان.