ئارێز على یەکەمی خولى تۆپی تێنسى سه‌ر مێز

له‌ رێكه‌وتى 19/2/2019 یه‌كه‌ى وه‌رزشى كۆلێژى زانست خولێكى تێنسى سه‌ر مێزى بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان كرده‌وه‌ كه‌ تیایدا ( 40 ) یاریزان به‌شداریان كرد له‌ خوله‌كه‌دا له‌ كۆتاییدا هه‌دوو قوتابى به‌شى جیۆلۆجى ( ئارێز على ) و ( ئه‌رده‌لان یاسین ) توانیان بگه‌ن به‌ یارى كۆتایی و قوتابى ( ئارێز على ) توانى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و خه‌ڵاتى پله‌ى یه‌كه‌مى به‌رز كرده‌وه‌ هه‌روه‌ها قوتابى ( ئه‌رده‌لان یاسین ) توانى پله‌ى دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.