سیمینارێك ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى نووسینى سى ڤى له كۆلێژى زانست سازكرا
رێكه‌وتى 26/2/2019 به ئاماده‌بوونى ( د.ئه‌میر عبدالرحمن ) سه‌رۆكى به‌شى فیزیا‌و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رو قوتابى سیمینارێك بۆ ( ده‌شتى ئیسماعیل ) به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى چالێنجهرس ڤیژن له هۆڵى دووى به‌شى فیزیاى كۆلێژى زانست سازكرا له ژێر ناونیشانى ( چۆنیه‌تى نوسینى سیڤى ,چۆنیه‌تى پێشكه‌ش كردنى كار واتاى خۆبه‌خشى ) شیاوى باسه ناوبراو له‌م سیمیناره‌دا تیشكى خسته سه‌ر چۆنیه‌تى نوسینى سیڤى و پێشكه‌ش كردنى كار وه ئامارى پێویست و دروستیشى سه‌باره‌ت به چینى زه‌نگین و ناوه‌ڕاست و هه‌ژار خسته‌ڕوو به جۆرێك ته‌نها له سه‌دا پێنجى جیهان له چینى یه‌كه‌من واتا زه‌نگینن وه له سه‌دا پازده له چینى ناوه‌ڕاست و سه‌دا هه‌شتا له چینى هه‌ژارن ئه‌مه‌ش پێویستى به هه‌وڵ و كۆشش هه‌یه تاكو خودى مرۆڤه‌كان له‌ڕێى دروست كردنى سیڤى ته‌واو بگه‌ن به‌گشت ئه‌و ئامانجانه‌ى كه مه‌به‌ستیانه,له به‌شێكى دیكه‌ى سیمیناره‌كه‌یدا ناوبراو باسى له جیاوازى نێوان نوسینى سیڤى و دروست كردنى سیڤى كرد و رونى كرده‌وه نوسینى سیڤى زانیاریه‌كانى كه‌سه‌كه دیارى ده‌كات به‌ڵام دروست كردنى سیڤى كار‌و پیشه‌و پسۆڕى كه‌سه‌كه دیارى ده‌كات كه تاكو چه‌ند سودى له پسپۆڕییه‌كه‌ى خۆى وه‌رگرتووه‌و ئه‌و بهروبومانهى كه‌لێى به‌رهه‌م هاتون چین هه‌روه‌ها جه‌ختیشى له‌سه‌ر زمانه جیاوازه‌كان كرده‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به نیازى كارى بزنسن وفێربونى زمانى به كۆلهگهیهكى گرینگى سه‌ركه‌وتنى كار وه‌سف كرد به‌تایبه‌تى زمانى ئینگلیزى كه ره‌نگه زۆر جار له زمانى دایك پێویست تر بێت,وه له كۆتاییدا ( ده‌شتى ئیسماعیل ) نوسراوى رێز لێنانى به‌خشیه ئاماده‌بووانى سیمیناره‌كه.
راگه‌یاندنى كۆلێژى زانست