شه‌نگ مسعود یەکەمی خولى شه‌تره‌نج

 

له‌ رێكه‌وتى 26/2/2019 خولێكى شه‌تره‌نج له‌ كۆلێژى زانست كرایه‌وه‌و (7) یاریزانى قوتابى به‌شداریان تێدا كرد و ماوه‌ى ( 2 ) رۆژ به‌رده‌وام بوو له‌ كۆتایى خوله‌كه‌ هه‌ردوو یاریزان قوتابى ( شه‌نگ مسعود) قۆناغى دووى به‌شى كۆمپیوته‌رو ( ئارێز على ) قوتابى قۆناغى چوارى به‌شى جیۆلۆجى توانیان بگه‌ن به‌یارى كۆتایى و قوتابى ( شه‌نگ مسعود ) توانى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت و خه‌ڵاتى پله‌ى یه‌كه‌مى به‌رز كرده‌وه‌ هه‌روه‌ها قوتابى ( ئارێز عبدالله‌ ) توانى پله‌ى دووه‌م به‌ده‌س بێنێت. وه‌ قوتابى ( شاناز عبدالغفار) پله‌ى سێیه‌م و قوتابى ( بلال ابراهیم ) پله‌ى چواره‌مى به‌ده‌ست هێنا