کورتەیەک دەربارەی كۆلێژى زانست
كۆلێژى زانست لە سەرتا ، لە سالى 1968 لە شارى سلیمانى دامەزراوە وەك یەكێك لە كۆلێژەكانى زانكۆى سلێمانى ئەوكاته .
ئەم كۆلێژە بە چەند قۆناغێكى نوێكردنەوە لە بوارى جیا جیا تێ پەریوە .
ئەم كۆلێژە بە چوار بەش دەستى پێ كرد ( ماتماتیك , بایولۆجى , كیمیا, فیزیا (
سالى 1976 بەشى جیولوجى كرایەوە , ولە سالى 1981 ئەو كۆلێژە گواسترایەوە بۆ شاری ههولێر .
ئیستا كۆلێژى زانست پێك دێت لە حهوت بەش (بایولۆجى ,كیمیا, فیزیا , ماتماتیك ,جیولوجى , ژینگە , كۆمپیتهر ( كە لە سالی 2007 كرایتەوە ) بروانامەى بهکاڵۆریۆسی لەم پسپۆریانەى سەرەوە دەبەخشێ.
خوێندن لەو كۆلێژە بهبێ بەرامبەرە لە خوێندنى بەرایى و بالا .
كۆلێژەكەمان رۆلێكى کاریگهری كاریگەرى هەیە لە دابین كردنى دەرچووان بۆ دام و دەزگاكان و پێداویستیەكانى كۆمەلگا لە پسپۆرى جیا جیا كان , هەتا گەیاندنى دهرچوه یهکهمهکان بەئاستى خوێندنى باڵا (ماستەر , دكتوراە).
بەرنامەى خوێندنى بەراییەكان ئاستێكى زانستى بەرزى هەیە لە بوارە جیا جیا كانى زانستى , ماموستا بەرێزەكانى دەستەى وانەووتنەوە هەلدەستێ بەگەیاندنى زانیارى و زانستى بۆ قەتابیان بەبە كارهێنانى ئامێرى پێشكەووتو .
هەروەها كۆلێژەكەمان لە ئاستى خوێندنى باڵاش بەهەمان شێوە كە لە كۆمهڵگا مامۆستاى بە توانا و ئاستى باش دەردەچوێنێت .
مامۆستایانی كۆلێژهكهمان ساڵانه بهشداری له كۆنفراسه زانستییهكانی ناوخۆو دهرهوهى ووڵات دهكهن , چهندین توێژینهوهیان له گۆڤاره زانستیه جیهانیهكان بڵاوكردۆتهوه.
ناوی مامۆستایانی بەشی ماتماتیک