
لە بەرواری ٣٠-٣-٢٠٢٢ ڤێستیڤاڵی بەشی زانستی کۆمپیوتەر وئای تی بەسەرکەوتوویی بەرێوەچوو بە ئامادەبوونی د. جوتيار عادل وتەبیژی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەرێز احمد کانی بەرپرسی لقی دووی بارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک لێپرسراوانی حکومی وحیزبی و زۆربەی کەناڵەکانی کوردستان کە رووماڵی ئەم ڤێستیڤاڵەیان کرد بە شێوەیەکی راستەوخۆ.
ئەم ڤێستیڤاڵە بە سپۆنسەری سەرەکی( کۆمپانیای MG) و کۆمپانیاکانی (Best Tech, Shipzone, Jibal, Honor, ETTC) بەرێوەچوو ، لەم ڤێستیڤاڵەدا قوتابیان چەندین پرۆژەی جیاوازیان پێشکەش کرد لە هەر یەک لە بوارەکانی (سۆفتوێر و هاردوێر و رۆبۆتیک و یاری ئەلیکترۆنی و دروستکردنی سیستەمی داتابەیس و وێب سایت و مۆبایل ئەپڵیکەیشن) کە بووە جێگای سەرنجی میوانان و ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە.