کۆنفرانسی بەخشینی گراند بۆ باشترین پرۆژە بۆ ئەمساڵی خوێندن ٢٠٢٤-٢٠٢٥ پێک دێت لە باشترين پرۆژەی دەرچوون و باشترین ئایدیا بۆ قوتابییانی خوێندنی بەرایی هەروەها باشترین ماستەرنامەی پێشنیارکراو لە خۆ دەگریت
پاش هەڵسەنگاندنی پرۆژە پێشکەشکراوەکان لە لایەن لێژنەی بڕیاردان کەوا لە سەرۆکایەتی زانکۆ پێک دەهێندرێ ئەنجام دەدرێ و بە سێ پرۆژەی دەرچوون دەبەخشرێت بە پێی ڕێزبەندی پرۆژەکان لەسەر ئاستی هەر تەوەرێک
داوا لە قوتابییان بە گشتی
بۆ بابەتی ئایدیا و قوتابییانی قۆناغی چوارەم کە بە پرۆژەی دەرچوون بەشداری دەکەن هەروەها قوتابییانی ماستەر ڕاستەوخۆ لەم لینکەی خوارەوە خۆیان تۆمار بکەن لەگەڵ ڕێزدا
دوا كات لۆ ناردنی پرۆژەکان ١/١٢/٢٠٢٤
https://forms.gle/eoaJUG8A5S19Nqcc9
تێبینی: پەیوەست بە خوێندنی باڵا، پێویستە قوتابی ماستەر لە ئێستادا پڕۆپۆزەڵی هەبێت و ئەو بەڕێزانەش ناگرێتەوە کە خوێندنی ماستەریان تەواو کردووە